هۆشداریی توندی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئەمریکا؛ وەڵاممان بەزەبر و پەشیمانکەرەوە دەبێت
/
ایران
/
زایەڵە
ئێران
ئەمریکا
زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای هۆشداریی لەمەڕ هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر چەشنە هەڵەیێک، وەڵامی بەزەبر و پەشیمانکەرەوەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەدواوە دەبێت.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەندێ لە وڵاتان بە دوای تڕانزیتی ناسەقامگیریی بۆ وڵاتی ئێرانن، ڕایگەیاند: بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پەیام دەدەم کە گەلی مەزنی ئێران هیچ چەشنە نائەمنی و قەیران لە ناوچە قبووڵ ناکەن و هەر جۆرە هەڵەیێک، وەڵامی بەزەبر و پەشیمانکەرەوەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەدواوە دەبێت.
ڕاشیگەیاند؛ هێزی سەربازیی و هەیمەنەی ئێران، هۆکاری هاتنەدی سەقامگیرییە و دەستێوەردانی بیانییەکان هۆکارن بۆ تێکدانی ئاسایش و نائەمنی.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: رژێمی زایۆنی بزانێت کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ هەندێ لە وڵاتان، ئاسایشی بۆ بەدیاری ناهێنێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، ئێرانی بە بەهێزتر لە هەر قۆناغێکی دیکە وەسف کرد و وتی: توانای ئەمریکییەکان لە هەر کاتێکی دیکە لاوازترە و ئەوان بە شارەزایی لە سەر ئەوەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار شکستی هێناوە، بەردەوامن لەسەر ئەو سیاسەتە.
ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوای وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن دێت کە جەختی لەسەر پێویستیی دانانی پلانی سەربازیی دژی ئێران کردەوە.
تێبينيێك بنێرە: