دوو سەد هەزار پەنجە ماسی خرانە ناو دەریاچەی دوکان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەنجە ماسی دوکان


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوو سەد هەزار پەنجە ماسی خرانە ناو دەریاچەی دوکان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی سامانی ماسی لەلایەن (وەزارەتی کشتوکاڵ )ەوە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوری قەزای دوکان وەک قائمقامی قەزای دوکان و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی دوکان و بەڕێوەبەری ئاسایشی دوکان هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دوکان و بەرهەمهێنەرانی پەنجەماسی بڕی ( ٢٠٠٠٠٠ ) دوو سەد هەزار پەنجەماسیان خستە ناو دەریاچەی (دوکان) ەوە لەجۆری ( کاربی هەنگاری ) ئەو جۆرەی کەلە بازاڕەکانی کوردستان خواستی کڕین و خواردنی زیاتر لەسەرە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم