ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە نەرمین مەعروف


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د،نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دووشەممە ٢٠٢٤/٩/١٦ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و چەند ئەندامێکی لیژنە کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی چەند بابەتێک لەوانە، ئەو یاسایانەی پێویستە لە ماوەی داهاتوو لیژنەی دارایی کاری لەسەر بکات وەک هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ، یاسای بانکی ناوەندی  و یاسای بانکەکان.بەدواداچوون بۆ بڕی  بەدەستهاتوو لە داهاتە نانەوتییە خەمڵێنراوەکانی یاسای بودجە.

وتیشی، پلانی لیژنە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ گفتوگۆ ورێکەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچە و داهاتی باج و گومرگ و پرسە داراییەکانیتری نێوان هەردوولا. پێشنیاز بۆ دامەزراندنی سندوقی سەروەری دەوڵەت و پێکهێنانی تیمێک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی حکومەت لە خەمڵاندنی داهاتی وەزارەت و دامەزراوەکان.

کامەران کەریم