لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 دەنێرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هەرێم


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 بنێرێت و دەشڵێت، "ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە لە ئامادەكردنی لیستەكان چارەسەریدەكات و وەفدێك بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغداد".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ ئامادەبكرێت و وەفدێكی باڵای هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستی مووچە دەبرێتە بەغداد و دوای وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی هەشت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت دابەشدەكرێت و دوای ئەوەش مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغداوە دەنێرێت كە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا مووچەی مانگی هەشت و نۆ بنێرێت.

راشیگەیاند، ئەو تێبینییانەی بەغداد لەسەر لیستی مووچە هەیبووە چارەسەردەكرێن و ئەو گرفتانەی لەسەر بابەتی بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچە دابرێندراوەكان لە رووی تەكنیكییەوە هەیە چارەسەردەكرێن.

کامەران کەریم