دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە
/
جهان
/
زایەڵە
ئەتۆمی
ڤییەنا
ئەمریکا
ئێران
بۆمب
زایەڵە - ئێران، ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا شاندی خۆیان بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەنێرنە ڤییەنا.
ناسر کەنعانی تەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند، وەک بەشێک لە سیاسەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان و پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، شاندی وڵاتەکەمان بە سەرکردایەتی عەلی باقری سەردانی ڤییەنای پایته‌ختی نه‌مسا دەکات.
جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە مانگی ئادارەوە دواخراوە، داوای کۆبوونەوەی لایەنەکانی لە ڤییەنا کرد.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد و ئێرانیش وەکوو مافێکی خۆی و بە گوێرەی مادەکانی هەمان ڕێککەوتن پابەندییەکانی قۆناغ بە قۆناغ کەم کردەوە.
تێبينيێك بنێرە: