پەرلەمانتارێکی عێراقی: 2023 دەکەینە ساڵی کۆتایی داگیرکاریی ئەمریکییەکان

(0) / زایەڵە ئەمریکا عێراق


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  – ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە یاسای پەسەندکراو و هەوڵی جیدیی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، وتی کە ساڵی 2023 دەکەینە ساڵی دەرکردنی ئەمریکییەکان و گەڕانەوەی سەروەری و دەسەڵات بۆ عێراق.
حەمید کازم زامڵی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە بەغدا، وتی: بڕیاری ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی ئەمریکییەکان لە عێراق، نەگۆڕ و جیدییە و پشت بە یارمەتی خودای گەورە لە ساڵی 2023 کۆتایی بە داگیرکاری ئەمریکییەکان دێنین و ئاسایش و سەروەری بۆ عێراق دەگەڕێنینەوە.
ناوبراو وتی کە ساڵی 2023 دەبێتە ساڵی بەدیهاتنی ئەو ئامانجەی عێراقییەکان