ئەمریکا: ئامادەین بەشداری لە وتووێژێکی بەرهەمدار لەگەڵ ئێران بکەین
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاشەکشەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا لە بەدواداچوونی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە دەیانویست لە ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەدژی ئێران پەسندی بکەن، هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمانیتۆر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دوای بڵاوکردنەوەی چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بەوەی کە سێ وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی دژی ئێران کە سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە خستبوویانە بەردەستی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، وەرگرتووەتەوە، وتی: ترۆیکای ئەورووپی ( ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا) بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە باشترین ڕێگای پشتیوانی لە پرۆسەی چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دەستهەڵگرتن لە بەرەو پێشەوە بردنی ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەیە بوو.
پرایس وتی کە ئەمریکا لە ئەنجامی دانیشتنی ئەنجومەنی دادوەران "ڕازییە" و وتیشی: ئێمە بە حەزێکی زۆرە هیوامان بە خواستی ئێران بۆ هاوکاری کردن بەشێوەیەک کە بە پێشکەوتنێکی ڕوون و دڵنیاکەرەوە کۆتایی بێت.
پرایس هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران وتی: ئێمە بەڕوونی وتوومانە کە ئامادەین بەشداری لە وتووێژێکی بەرهەمدار بکەین. ئەوە پێشنیارێکە کە لەسەر مێزدایە.
تێبينيێك بنێرە: