بە تۆمەتی راوکردن لە چەمی دووئاوان لە سنووری قەزای ماوەت شەش کەس دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕاوەماسی کوردستان


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە تۆمەتی راوکردن لە چەمی دووئاوان لە سنووری قەزای ماوەت شەش کەس دەستگیرکران.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دواى وەرگرتنى زانیارى لەسەر دیاردەى راوکردنى ماسى لەسەر چەمى دووئاوان لە قەزاى ماوەت، به فەرمانى بەڕێوەبەرى به شى پۆليسى دارستان و ژينگەى ماوەت مه فرەزەيەك پێکهێنرا و چوونە شوێنى دیاریکراو، توانرا شەش هاوڵاتى دەستگیربکرێن کە سەرقاڵى راوکردنى ماسى بوون.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیراوە بەسەر 10 مه تر وايەر، نيوكيلۆ ژەهرى تایبەت بە راوى ماسى و یەک تۆڕدا.
 
کامەران کەریم