نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری دۆلار دینار


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر دابەزی. 
پەیامنێری زایەڵە لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٤٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٦٦ دینارە