ئەمریکا بۆ موندیالی باسکەی تەمەن خوار 17 ساڵی جیهانیدا ڕێکوردێکی نوێ تۆمار دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەمریکا


Jul 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ وەرزشوانانی تازە لاوی ئەمریکی بۆ مۆندیالی باسکەی تەمەن خوار 17 ساڵ ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکەن.
 
تیپی باسکەی تازەلاوی ئەمریکا لە سێهەمین ڕۆژی موندیالی تەمەن خوار 17 ساڵ کەوا لە وڵاتی تورکیەدا بەڕێوەچوو بە ئاکامی 146 بەر 62 تیپی چینی تووشی شکست کرد.
 
تۆمارکردنی ئەم ئاکامە، ڕیکوردی پێشووی کێبەرکێیەکانی تەمەن خوار 17 ساڵی جیهانی بەرز کردەوە.
 
ئەمریکا بە ئاکامی 146 بەر 62، ڕیکوردی پێشووی سەرکەفتنی ئسپانیا بەرانبەر بە ئێمارت بە ئاکامی 138 بەر 27 جێبەجێ کرد.
 
تیپی ئەمریکا بە هۆی 3 سەرکەفتنی پەیتا پەیتا وەکوو سەروونشینی کۆڕی Bی گەیشتە قۆناحی یەک هەشتمی دواینی کێبەرکێیەکان و لەم قۆناخەدا لەگەڵ تیپی نیشتمانی فیلیپین ڕووبەروو دەبێتەوە.
 
کەژاڵ حەمیدی