مەکتەبی سیاسی یەکێتی: هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کوردستان ساڵی نوێی کۆچی


Jul 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێک ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.
 
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی…
 
بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (۱٤٤٦) وە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین
 
داواکاریین لەیەزدانی مەزن ساڵی نوێ هەروەک گۆڕانکاریی قۆناغی کۆچکردن، ببێتە مایەی ڕەوینەوەی گشت نەهامەتیەکان و خێرو خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
 
هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.