سوپای ئیسرائیل ئەو ئیسرائیلیانەی کە بە دیل گیراون یان مەترسی بەدیلگرتنیان لەسەرە دەکاتە ئامانج و دەیکوژن
(0) /
زایەڵە - هائارێتس ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر پرۆتۆکۆڵی هانیباڵی جێبەجێ کردووە و نزیکەی ٣٦٠ ئیسرائیلی لەلایەن کۆپتەرێکی ئیسرائیلییەوە کوژراون.
ڕۆژنامەی هائارێتس ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر فەرمانی دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی هەر ئۆتۆمبێلێک بۆ غەززە.
ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەدا: لەسەر بنەمای ئەم لێکۆڵینەوەیە، سوپا لە ٧ی ئۆکتۆبەردا پرۆتۆکۆڵی هانیباڵ بۆ کوشتنی ڕفێنەر و ڕفێندراو دەرکردووە.
بەپێی ئەم پرۆتۆکۆڵە، بۆ ئەوەی دواتر ناچار نەبێت باجێکی قورس بدات، سوپای ئیسرائیل ئەو ئیسرائیلیانەی کە بە دیل گیراون یان مەترسی بەدیلگرتنیان لەسەرە دەکاتە ئامانج و دەیکوژن.
هەندێک سەرچاوەی عیبری پێشتر دانیان بەوەدا ناوە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر، نزیکەی ٣٦٠ ئیسرائیلی لەلایەن کۆپتەرێکی ئیسرائیلییەوە کوژراون.
تێبينيێك بنێرە: