مه‌سعود پزیشكیان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ رێبه‌ری باڵای ئێران وه‌رگرت

(0) / / ایران / زایەڵە پزیشکیان ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵا شۆڕشی ئیسلامی


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زیەڵە - ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی سەرۆکی کۆماری نوێی ئێران کرد.

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی وڵات کرد.
ڕێوڕەسمەکە لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی بە ئامادەبونی ڕێبەری باڵای ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی وڵات و بەڕێوەچو، فەرمانی دستبەكاربون بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی دەركرا بە پشتبەستن بە مادەی (110) بڕگەی (9)ی دەستور.

لەو ڕێوڕەسمەدا وەزیری ناوخۆ ڕاپۆرتێک لەسەر پرۆسەی ئەنجامدانی خولی یەکەم و دوەمی 14هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران خرایەڕو،  مەسعود پزیشكیان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

پزیشكیان له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكی بەهێز و خاوەن پشتیوانی گه‌ل دروستبكه‌ن.  

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: خاکی بەر پێی گەلی گەورەی ئێرانم کە ئاگادارانە هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە دەستوور لە ئەستۆی منی ناوە لە ڕاستیدا بە پێی ڕێگایەکی ڕوونە کە ڕێبەر شرۆڤەی کردووە بەرچاوگەی دەسەڵاتی ئێران و سیاسەتی گشتییە کە ئەبێ بەرەولای بڕۆین.