بەنداوی دەربەندیخان پڕکرایەوە لە پەنجە ماسی

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنداو دەربەندیخان ماسی


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - زیاتر لە 100 ھەزار پەنجە ماسی لە جۆری کاربی ھەنگاری لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە خرانە ناو بەنداوی دەربەندیخان و پۆلیسی دارستانیش ڕاسپێردرا بە قەدەغەکردنی ڕاوکردن بە تۆڕی ورد بۆ ماوەی هەفتەیەک.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بۆزایەڵە وتی،ئەم کارە هاوکاری خەڵکی سنورەکە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوییان و خزمەت بە ناوچەکەش دەکات.

لە ساڵی رابردوشدا نزیکەی 150 ھەزار ماسی خرانە  بەنداوی دەربەندیخان و ئەمە دەبێتە دوەمجار لەو ماوەیەدا.

کامەران کەریم