پارئۆڵۆمپیای پاریس؛ سەرکەفتنی ڕەحیمی بۆ قۆناخی یەک هەشتمی دوایین
(0) /
زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانی ئێرانی لە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریسدا و لە لقی وەرزشی تیرهاوێشتن بە کەوان، سەرکەفت بۆ بەشی یەک هەشتمی دوایین.
لە ڕۆژی شەشمی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریس سومەیە ڕەحیمی خانمە وەرزشوانی ئێرانی وەکوو یەکەم نوێنەری وڵاتی ئێران لەو لقە وەرزشییەدا و بۆ کێبەرکێیەکانی پارئۆڵۆمپیا دێتە ئەژمار.
سومەیە ڕەحیمی یاریزانی نیشتمانی وڵاتی ئێران بەرانبەر بە ڕکابەری خەڵکی وڵاتی ویواندار یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت بۆ قۆناخی یەک هەشتمی دوایین.
سومەیە ڕەحیمی لە خولی دیکەدا لەگەڵ وەرزشوانی یۆنانی دەکەوێتە کێبەرکێ.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: