ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە لوبنان كۆدەبێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە کوردستان لوبنان


10 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی تەقینەوە بەردەوامەکانی ئامێری پەیوەندیکردن لە لوبنان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارە دووسبەی هەینی كۆببێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە كۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوودا، تاوتوێ و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە وڵاتی لوبنان دەكات.

دوو رۆژە لەسەر یەك بە هێرشی ئەلیكترۆنی، ئیسڕائیل هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پێجەر و بێتەل دەتەقێنێتەوە، دوێنێ بەهۆی تەقینی ئامێرەكان دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 3 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆش بەهەمانشێوە بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 9 كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش بریندار بوون.