ئەمڕۆ سهرۆكی نوێی پهرلهمان ههڵدهبژێردرێت
(0) /
زایەڵە - لەگەڵ ئەوەی رێککەوتنی یەکجارەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام نەدراوە بەڵام بڕگەیەکی هەڵبژاردنی خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقەوە.
دەزگای راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئەنجوومەنەکەی بڵاوکردەوە، بەپێی کارنامەکە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراقدایە.
پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی سوننەكانە، لەدوای لادانی محەمەد جەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەبڕیاری دادگای فیدراڵی لادراوە، پۆستەكە بەبەتاڵی ماوەتەوە و سوننەكان لەناو خۆیاندا لەسەر كاندیدێك رێكناكەون .
پێشتر چەند جارێک هەڵبژاردن بۆ پۆستەکە ئەنجام دراوە بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نەتوانراوە پۆستەکە یەکلابکرێتەوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی عێراق بەهۆی دوورخستنەوەی حەلبووسییەوە بێ سەرۆک ماوەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: