1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / اقتصادی / زایەڵە چەمچەماڵ ماسیەکان چەمی ڕۆخانە


Jul 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامی چەمچەماڵ بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی ماسیەکانی چەمی ڕۆخانە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی   قەزای   چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ پێنجشەممە ١/ ٧/ ٢٠٢١  بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری کارەبای چەمچەماڵ سەردانی سنوری ناحیەی قادرکەرەمی کرد.
ڕونیشکراوەتەوە، سەردانەکە بەمەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر ماسی لە چەمی ڕۆخانە دا، لای خۆیەوە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستانی ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن و هەرکەسێک هۆکاربووە ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.
ئەوەشی  خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ قائیمقامی چەمچەماڵ و وەفدی یاوەری سەردانی بارەگای لیوای ٥ ی بەرگری فریاکەوتنی چەمچەماڵیان لە ناحیەکە کرد ،سەردانەکە بەمەبەستی چۆنێتی گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بوو بۆ بارەگای لیوا لە ناحیەکە، لیوا شێخ سەعید بێدەری فەرماندەی لیوای ٥ی بەرگری فریاکەوتن سوپاسی قائیمقامی چەمچەماڵی کرد کەمۆلیدەیەکی ١٠٠کەی ڤی لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە بۆ دابینکردن و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا فەرمانگەی کارەبای ناحیەی قادرکەرەم دەرخستەیەکی تایبەت بە ڕاکێشانی کارەبای نیشتیمانی ئامادەبکەن بۆ ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەباوە هەوڵی جێبەجێکردنی بدرێت.
کامەران کەریم