سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی کە عێراقییەکان کرد
(0) /
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە پەیامێکدا بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، لە گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامی نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێردا، هاتووە؛ هیوادارم بۆ بنیاتنانی عێراقێکی سەقامگیر و هاتنەدی خوشگوزەرانی، بە پشت بەستن بە گەل و تەبایی و یەکگرتوویی و هەوڵ و توانای هەڵبژێردراوان، پێشکەوتن بۆ ئەم وڵاتە بێتەدی.
شیاوی باسە کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی هات، لە هەڵبژاردنەکەدا 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان رێژەی بەشداریکردن هاوڵاتیان لەدەنگدانی گشتیدا 41% بووە.
تێبينيێك بنێرە: