عەبدولستار مەجید: هەر هێز و دەوڵەتێک ڕو لە ئەمریکا بوبێت، هەمان چارەنوسی ئۆکرانیای هەبوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمەڵ ئەمریکا عەبدوڵستار مەجید


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

عەبدولستار مەجید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند، مێژوی رابردو سەلماندویەتی، هەر هێز و لایەن و دەوڵەتێک پشت لە میللەتەکەی خۆی و ڕو لە ئەمریکا بوبێت، هەمان چارەنوسی ئۆکرانیای هەبوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدولستار مەجید له‌باره‌ی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نوسیویه‌تی، "جیهان ئەم ڕۆژانە بینەری داگیرکردنی وڵاتێک دەبێت لەلایەن ڕوسیاوە ئەویش ئۆکرانیایە، داگیرکردنێک درۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دوڕویی ئەمریکا و خۆرائاوای بەتەواوەتی دەرخست، واقیعی ئێستا، مێژوی رابردو سەلماندویەتی، هەر هێز و لایەن و دەوڵەتێک پشت لە میللەتەکەی خۆی و ڕو لە ئەمریکا بوبێت، هەمان چارەنوسی ئۆکرانیای هەبوە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بەرپرسانی کورد، بەتایبەتیش لە دوای روخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003ــەوە زۆر پشتیان بە ئەمریکا بەست و بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا زۆر کاریان (بێبەرامبەر) کرد، سەرەنجامەکەی ڕوداوەکانی 16ــی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەی کورد بو بۆ هێڵی 36 و پێش داگیرکردنی عێراق."

عەبدولستار مەجید باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئەفغانستان، چونکە لەسەر پێی خۆیان ڕاوەستان و لە خەباتی خۆیان بەردەوامبون و بیست ساڵ ڕوبەڕوی داگیرکاریی ئەمریکا بونەوە، سەرەنجام وڵاتەکەیان وەرگرتەوە و ئەمریکایان ناچار بە دانوستان و دواتر هەڵاتن کرد لە وڵاتەکەیان، پێچەوانەی ئەو واقیع و مێژوە، هێشتا بەرپرسان و دەستڕۆیشتوەکانی کورد نایانەوێت عیبرەت وەربگرن و لەجێی ئەو هەمو پشت بەستن و هیواهەڵواسینە بە ئەمریکا و خۆرئاوا و بێگانە، ئاوڕێک لەناوخۆ و خەڵک و میللەتەکەی خۆیان بدەنەوە."

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "پێچەوانەی ئەو واقیع و مێژوە، هێشتا بەرپرسان و دەستڕۆیشتوەکانی کورد نایانەوێت عیبرەت وەربگرن و لەجێی ئەو هەمو پشت بەستن و هیواهەڵواسینە بە ئەمریکا و خۆرئاوا و بێگانە، ئاوڕێک لەناوخۆ و خەڵک و میللەتەکەی خۆیان بدەنەوە."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ "لەسەر دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم پێویستە زو بەخەبەر بێتەوە، دەست لە گەندەڵیی هەڵبگرێت، میللەتەکەی خۆی ئاشت بکاتەوە، سامان و پارەی خەڵک بگێڕێتەوە بۆ خەڵک، لەبری لەسەریەک کەڵەکەکردن و پڕکردنی ژێرزەمین و بانکەکانی ئەوروپا لە پارەی دزراو، پشتگیری و پشتیوانیی خەڵک و میللەتەکەی خۆی بەدەستبهێنێت، جگە لەمە هیچ ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەمدا نەماوە، ئەگەرنا پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ڕوداوەکانی داهاتو رەنگە لەبەرژەوەندییان نەبێت، ئەوکاتە نە پەشیمانی دادتان دەدات نە جەنەراڵە خانەنشینە ئەمریکییەکان کە لەسەر نەوتی دزراوی هەرێم بونەتە ملیاردێر."