بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ دوو ڕاوچی دەستگیر کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە ماسی


May 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ( ٢ ) ڕاوچی دەستگیر کرد.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونێکی مەیدانی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ بۆچەمی ( بێستانسوور)ی سەر بە ناحیەکە، توانرا ( ٢ ) تۆمەتبار بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بەنایاسایی دەستگیر بکەن، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١ ) مۆلیدەی کارەبایی بڕی ( ٣٦ ) ماسی و مارماسی ڕاوکراوی قەبارە بچووک و مامناوەند، ( ٢٠ )مەتر وایەری کارەبا لەگەڵ ( ١ ) دەست داو .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژیان  .

کامەران کەریم