بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی: نرخی ماسی گران دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ماسی نرخ


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند؛ نرخی ماسی گران دەبێت.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتۆتە نزیكەی 10 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەر لە وەرزی قەدەغەكردنی ماسی لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی یەك كیلۆ ماسی 3 هەزار و 500 دینار بۆ 4 هەزار دیناربووە، بەڵام بەهۆی وەرزی قەدەغەكردنی ماسی نرخەكەی بەرزبووەوە و مانگی ڕابردوو نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتە 8 هەزار و 500 دینار.

ئاشكرایكرد، لەئێستادا نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتووە 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار و بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە كەمتر لە دەرەوە بەرهەمی ماسی دەهێندرێت.

وتیشی، ئەو حەوزی ماسییانەی، كە لەناوخۆدا هەن پێویستی ناوخۆ پڕناكەنەوە كاتێك هەر بەرهەمێك كەمبكات ڕێگەی پێدەدرێت لە دەرەوە هاوردە بكرێـت .

کامەران کەریم