عەمار حەکیم گەیشتە سلێمانی
(0)
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، عمار حەکیم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، دوای گەیشتنی بە سلێمانی، سەردانی گڵکۆی مام جەلال لە دەباشان دەکات و تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆکەی دادەنێت. بڕیاریشە لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆببێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: