هاوردەكردنی چەند جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم قەدەغە دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان هاوردەکردن


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم: لە دوای ماندی 11ی ئەمساڵەوە هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2022 هاوردەی هەرێم ناكرێت.

لەدوای مانگی 11ەوە ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 دەدرێت.

هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2023 و 2024 هاوردەكردنیان بەردەوام دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هەزار ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا، كە بەشێكیان “بڕاوە و مووس”یان پێ‌ دەوترێت داخڵی هەرێمی كوردستان كراون و لە ئێستاشدا هێنانیان بۆ سەر شەقامەكان بەردەوامە و وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نەداون.

کامەران کەریم