٧٤ خوێندکاری بیانی لە زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان دەخوێنن

(0) / فرهنگی


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کاروباری نێو دەوڵەتی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئێستادا ٧٤ خوێندکاری بیانی لەم زانکۆیە لە بەش و لقە جۆراوجۆرەکاندا سەرقاڵی خوێندنن.

 یەدوڵڵا زارع زادە بۆ زایەڵە بە باس کردن لە ئەرک و پێشینەی کارووباری نێودەوڵەتی  زانکۆ ڕوونی کردەوە: بەشی کارووباری نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٣٩٨ ھەتاوییە وە بە ئامانجی گەشەی نێو دەوڵەتی و پەرەپێدانی ھاوکاری زانستی و فێرکاری و لێکۆڵینەوەیی زانکۆ لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی چالاکییە کانی خۆی دەس پێکردووە.

ئەو ھەروەھا بەم شێوە باسی شێوازی وەرگرتنی خوێندکارە بیانیەکانیان کرد : وەرگرتنی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بە شێوازی ئێلێکترۆنی و لە ڕێگای ماڵپەڕ و ئیمەیلی فەرمی زانکۆۆە دەبێت.

سەرۆکی کارووباری نێودەوڵەتی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: ئەو بیانیانەی کە خوازیاری خوێندن لەم زانکۆیەن دەتوانن بە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ زانیاری پێویست وەک: ژمارەی پێویستی لقەکانی خوێندن لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا، فۆرمەکانی ناونووسی، تێچووی خوێندن، بڕیارنامەی وەرگرتنی خوێندکارە نێو دەوڵەتییەکان لەو ساڵەدا وەربگرن و دوای پێداچوونەوەی بەڵگەنامە پێویستە کان بە پێیی یاسا و ڕێسای گونجێندراو ،وەرگرتنی سەرەتایی  بە خوازیار ڕادەگەیەندرێت.

زارع زادە ڕێژەی خویندکارە بیانییەکانی ٢١لەسەد ڕاگەیاند و وتی: لە ئێستادا ٧٤ خوێندکاری بیانی کە زۆربەیان لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوون لەم زانکۆیە سەرقاڵی خوێندنن. ھەروەھا وتیشی لە ساڵی خوێندنی نوێ دا (٤٠٠ ــ ٩٩) خوێندکارانی نێو دەوڵەتی لە بەشی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، کارناسی و کارناسی باڵای پەرستاری، کارناسی باڵای بیوشیمی بالینی، کارناسی باڵای مایکرۆبایۆلۆجی، کارناسی زانستی تاقیکاری،کارناسی پسپۆڕی پزیشکی خانەکانی لەش و مۆلکوولەکانی جەستە وەرگیراون.

سەرۆکی کارووباری نێودەوڵەتی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان لە درێژەدا وتی: زۆر بوونی ڕێژەی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان لە بەش و لقە جۆراوجۆرەکان ،چاودێری دۆخی پلەی زانستی زانکۆ لە پلەبەندی نێو دەوڵتی ، دۆزینەوەی رێگای پەرەپێدانی ئاڵووگۆڕی زانستی،فێرکاری، لێکۆڵینەوەیی زانکۆ لە گەڵ وڵاتانی تر لە پلانەکانی گەشەی ھاوکارییە نێو دەوڵەتییەکانە.

زارع زادە لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ڕوانگەی ئێوەسەبارەت بە ھەرێمی کوردستان وەک دەرفەتێک بۆ ھەناردەکردنی زانست، پیشە و تەکنۆلۆجیا چیییە؟ وتی: وەک دەرفەتێک بۆ ئەم مەبەستە بەپێی پلانەکانی ھەنگاوی ستراتیژی وەزارەتی ئەوبەر سەیری ھەرێمی کوردستان دەکەین.لەبەر ئەوەی ھەرێم لە تەنیشت ناوچەکانی تردا یەکێک لە ئامانجەکانی زانکۆی پزیشکی کوردستانە لە پلانی بەنێو دەوڵەتی کردن دا و ئێمە لە ھەوڵداین رێگای پێویست بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری لەگەڵ زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بدۆزینەوە. ھەروەھا لە کۆتاییدا وتی ئەم ناوەندە بۆ ناردن و وەرگرتنی خوێندکار و مامۆستا، وەرگرتنی خوێندکاری نێو دەوڵەتی و ھاوکاری زانستی و فێرکاری پلانی تایبەتی داڕێژاوە.