چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانه سزادراوه‌كانی بادینان، مانگرتنیان ده‌ستپێكرد
(0)
رێكخراوێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه‌ی بادینان كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه سزادران، مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سایتی میللەت، رێكخراوی "Christian Peacemaker Teams"ی ئه‌مریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌ریه‌ك له شێروان شێروانی، گوھدار زێباری، ئه‌یاز كه‌ره‌م، ھاریوان عیسا و شڤان سه‌عید كه له 16ی شوباتدا، به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادران، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به خانه‌واده‌كانیان ڕاگه‌یاندووه كه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه دادگا بڕیاری سزادانی بۆ ده‌ركردوون ئه‌وان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره نادادپه‌روه‌رانه‌كه‌ی دادگا مانگرتنیان ده‌ستپێكردووه".
یه‌كێك له كه‌سوكاری زیندانیانی بادینان به CPT وتووه: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێم، ئه‌و دادگا و دادوه‌ره‌ی كه سزایان به‌سه‌ر كوڕه‌كانی ئێمه‌دا سه‌پاند به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه ھه‌رشتێك به‌سه‌ر گیانی ئه‌و زیندانیانه‌دا بێت. ڕۆژنامه‌وان و چالاكانی زیندانی تینوی ئازادی و برسی دادپه‌روه‌رین."
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داوا له دادگای باڵای تاوانه‌كانی ھه‌ولێر ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ به پڕۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو دادگای دادگای 2ی هه‌ولێر دوای دوو ڕۆژ له دانیشتنی دادگا، سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌ونوسان و چالاكوانانی بادیناندا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی زۆری شه‌قام و چالاكوانان و ئازادیخوازانی لێكه‌وته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: