هاتووچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی حاجی ئۆمەران و کێلە تا دوو هەفتە ڕادەگیرێت

(0) / اقتصادی


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە دەرکردنی ئاگادارییەک، ڕایگەیاند: هاتووچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی حاجی ئۆمەران و کێلە تا دوو هەفتە ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ئاگادارییەکەی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر هاتووە:
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە کاتژمێر 2 ی ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 3 ی ڕەشەممەی ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 21 ی شوبات ی 2021، هاتووچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی تەمەرچین (حاجی ئۆمەران) و کێلە تا دوو هەفتە ڕادەگیرێت. تکایە بۆ سەردانیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو سنورانە بەکار نەهێنن.