ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: چوار مووشەک بەر بنکەی بەلەد کەوت

(0) / جهان


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێک دا لێدانی ٤ مووشەکی لە بنکەی ئاسمانی بەلەد پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاشیگەیاند کە ئەم ھێرشە زیانێکی ئەوتۆی بە دوادا نەبووە.
لەم بارەیەوە شەفەق نیوز بڵاوی کردەوە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢ کەس بریندار بوون و دووکەڵێکی زۆریش لە ناو بنکەکەدا بەرزبووەتەوە.
بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین سەربازەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا جێگیرن.
ئەم ھێرشە حەوتوویەک پاش ھێرشە مووشەکییەکەی ھەولێر کە ٨ کەسی تێدا بریندار ببوو ڕوویدا.