وەزارەتی پێشمەرگە: ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە وەردەگرن

(0) / جهان


Feb 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری رۆژنامەڤانیی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەڤانی و بەرپرسی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن. کێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەرکراوە و لە مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن."
 سکرتێری رۆژنامەڤانی و بەرپرسی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئەمریکادایە."