گەنجێكی ئاوارەی ئێزیدی لە دهۆک خۆی خنكاند

(0)


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

 گەنجێكی ئاوارەی ئێزیدی لە كەمپی "كەبەرتو" لە پارێزگای دهۆك، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، بە پەت خۆی خنكاند.

بەپێی ڕاپۆسرتی زایەڵە، سەباح میرزا، فەرمانبەر لە ئیدارەی كەمپی كەبەرتوی پارێزگای دهۆك، بە "كەركوك ناو"ی راگەیاند، موراد عه‌تۆ نه‌عمۆ (36 ساڵ)، كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌نێو خێوه‌ته‌كه‌ی خۆیدا "به‌ په‌ت خۆی خنكاندوە".

هەروەها وتیشی، قوربانییه‌كه‌ به‌ ته‌نیا ده‌ژیا، چونكه‌ "دایك و باوك و برایه‌كی دوای رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێشتا بێسه‌روشوێنن."

ئەوەشی خستەڕو"هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی نادیاره‌ و پۆلیس ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه.‌"

ئاماژەی بەوەشدا كە ئه‌و گه‌نجه‌ خه‌ڵكی قه‌زای شنگاله‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ ئاواره‌ بوه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتی ئاواره‌ "كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌"و حكومه‌تی عیراقیش مانگی رابردو لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنا به‌ڵام هێشتا هیچ ده‌ره‌نجامێكیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.