دیداری باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری بازرگانی عێراق

(0)


Feb 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری نێوان باڵوێزی ئێران لە بەغدا و وەزیری بازرگانی عێراق، ڕێکارەکانی پەرەپێدانی پێوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان دوو وڵات تاوتوێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ عەلا ئەحمەد جەبووری وزیری بازرگانی عێراق دیداری کرد.

لەم دیدارە ڕێکارەکانی پەرەپێدان و گەشەپێدانی پێوەندی و هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان عێراق و ئێران خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

مەسجدی و جەبووری هەروەها لە بارەی چوارەمین کۆنفڕانسی ئابووری هاوبەشی ئێران و عێراق و پێوەشوێن گرتنی بڕیارە واژۆ کراوەکانی کۆنفڕانسەکە گفتوگۆیان کرد.

سەردانی عەلیڕەزا ڕەزم حسێنی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران بۆ بەغدا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و بڕیار درا دوو لایەن هاوئاهەنگی پێویست بۆ ئەم سەردانە ئەنجام بدەن.