تورکیا جاریكی تر هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان

(0)


Feb 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ئەمڕۆ دیسان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ سێ شەممە میدیای ڕووداو ڕایگەیاند فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر پارێزگای دهۆکی هەرێمی کردستان.

لەم هێرشەدا،  گوندی سگێرێی سەر بە ناوەندی ئامێدی و گوندی برێکیاتێی سەر بە شارۆچکەی چەمانکێی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کران.