ئاگاداری تایبه‌ت به وه‌ستانی هاتوچۆ له سنوره‌كانی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه
(0)
بە پێی هەوالی زایەڵە، کۆنسولخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، لە ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند:" کۆنسولخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی هاوڵاتیانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی ئێرانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كوردستان، هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه له رۆژی پێنجشه‌مه 7 ی ڕەشەممەی 1399ی كۆچی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به ٢٥ی شوباتی 2021 زاینی) بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت. به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كرماشانیش، هاتوچۆی هاوڵاتیان له سنوری په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه. سنوره ناوبراوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌كانیان كراوه ده‌بێت. به‌م هۆیه‌وه پێدانی ڤیزا له سەرکونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌مه ٢٥ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت. ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوره‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی ڕێکارە ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت."
تێبينيێك بنێرە: