چین داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات
(0)
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وێڕای هۆشداریی لەمەڕ بارودۆخی هەستیاری ئێستاکەی ناوچەکە، داوای لە ئەمریکا کرد گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵگرێت و بگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وانگ وێن بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە بارودۆخی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هۆشداریی دا و بە بارودۆخی هەستیار وەسفی کرد.
ئەم هەڵوێستەی چن تەنیا ڕۆژێک پاش کۆتایی هێنانی ئێران بە بەشێک لە پابەندییە ئەتۆمییەکانی هات کە بە شێوەی خۆویستانە جێبەجێ دەکرد.
ڕاشیگەیاند کە بارودۆخی ئێستا هەم دەرفەتی هەیە و هەم کێشەبەرە و قەیران.
تێبينيێك بنێرە: