زەریف: کۆریا دەست گەیشتنی ئێران بە سەرچاوە داراییەکانی فەراهەم بکات

(0)


Feb 25, 2021

قەبارەی فۆنت:


وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور جەختی کرد  ئەو وڵاتە لە زووترین کاتدا دەست گەیشتن بە سەرچاوە داراییەکانی بانکی ناوەندی ئێران لە بانکەکانی کۆریا فەراهەم بکات.
.بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری دەرەوەی ئێران ھیوای خواست کۆریا ،دەست ڕاگەیشتن بە سامانە داراییەکانی ئێران دابین بکات.

موحەمەد رەزا زەریف ھەروەھا وتی : بە داخەوە پەیوەندی نێوان ئیران و کۆریای باشوور لە ساڵ و نیوی ڕابردوو دا کەوتۆتە ژێر کاریگەری کردەوە نایاساییەکەی بانکەکانی کۆریا بە تایبەت لە دۆخی دژواری پەرەسەندنی کۆرۆنا و پێویستی تەواوی خەڵکی ئێران بەم سامانە داراییە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند ئەم گفتووگۆیە لە کاتێکدایە کە تەنیا ٢٠ ڕۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دەگوزەرێت ، ئەمەش نیشاندەری گرینگی دانی پێوەندییەکانە و تی: ئێمەیش ھەوڵ دەدەین ھەمووتواناکانی خۆمان بۆ چارەسەری کێشەی سامانە داراییەکانی  ئیران لای بانکەکانی کۆریا بخەینە گەڕ .

وەزیری دەرەوەی کۆریا بە ئاماژە بە پاپۆڕە ڕاگیراوەکەی لە لایەن ئێرانەوە، سەرەڕای سپاس و پێزانین لە  بەرپرسە ئێرانییەکان بۆ ئازاد کردنی پاپۆڕەوانی پاپۆڕە ڕاگیراوەکە، ھیوادارین پاپۆڕەکەش لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی کۆریا.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی: ڕاگرتنی پاپۆڕی کوریا بابەتێکی تەکنیکییە و لە لایەن بەرپرسەکانی دادوەرییەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و وڵاتی ئێران لە باری دەست ڕاگەیشتنی پاپۆڕەوانی پاپۆڕەکە بە کۆنسوولخانە و دابین کردنی ئاسایش و ھەموو پێویستییەکانیان کەم تەرخەمی نەکردووە.

سەبارەت بە دوایین ئاڵووگۆڕییەکانی بەرجام و ھەڵوێستی  ئێران لە پەیوەندی  لە گەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم چانگ وتی: لە درێژەدان بە وتوووێژ لە گەڵ ئەندامان دا بەردەوامین  و ھەوڵ بو گەڕاندنەوەی بەرجام دەدەین.