وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ڕۆژئاوای وڵات پووچەڵ کردەوە

(0)


Feb 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

وەزارەتی ئیتلاعات هەواڵی پووچەڵ کردنەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی و کوژرانی دوو تیرۆریست کە نیازی ئەنجامدانی کردەوەیەکیان لە پیرانشاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەبوو، بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند کە بە هاوکاری ئیدارە ئیتلاعاتی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ‌و بنکەی حەمزەی سەیدولشوهەدا هەوڵێکی تیمێکی تیرۆریستی کە نیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی هەبوو پووچەڵ کرایەوە.

هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە کە  دوو کەس کە چەکیشیان پێبوو و سەر بە گرووپێکی تیرۆریستی لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون لە پێکدادانێکی چەکدارانە کوژران.

ئەم تیرۆریستانە کە نیازی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستیان لە پیرانشار هەبوو پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو کوژران کە دوو کڵاشینکۆف و نارنجۆک و تەقەمەنی دیکەی ئەو کەسانە کەوتە دەستی هێزەکانی ئیتلاعات.