ئەگەری دواکەوتنی ھەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لە ئارادایە
(0)
ئەندامی کۆمسیۆنی قەیرانی پەرلەمان باسی ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە : ریاز موحەمەد ئەندامی کۆمسیۆنی قەیرانی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە باسی لە ئەگەری دواکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ڕۆڵی پەرەسەندنی کۆرۆنای لەم بارەیەوە کرد.
ئەم نوێنەری پەرلەمانە بە باس کردنی ئەم بابەتە ڕوونی کردەوە: ئەگەر پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ڕادەیەکی ئەوتۆدا بێ کە نەتوانین کۆنترۆڵی بکەین ،ئەگەری ئەوە ھەیە ھەڵبژاردن بکەوێتە کاتێکی تر.
ھەر وەھا وتی : ئەگەر کۆرۆنا ھەر لەم ئاستەدا بمێنێتەوە ھەڵبژاردن دواناکەوێت و لە ١٠ی ئۆکتۆبەردا بە ڕێوە دەچێت.
تێبينيێك بنێرە: