غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە سلێمانی درایە بەر چەقۆ
(0)
ئەمڕۆ د.غالب محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی له‌شاری سلێمانی، بەچەقۆ هێرشی کرایە سەر و برینداركرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. غالب محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، ده‌وروبه‌ری‌کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بەچەقۆ هێرشکراوەتە سەری‌و لەچەندین لاوە برینداریان کردووە.
وتیشی، وەکو ئەوەی لەبیری بێت، چەند جارێک چەقۆیان لێداوە کە بەر سەرو لێوی کەوتووەو لەئێستادا له‌نەخۆشخانەی شار لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
لای خۆیه‌وه د. ئومێد عه‌لی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، دو چەقۆ بەسەر سەری ئەو پەرلەمانتارە کەوتوەو چارەسەری بۆ کراوەو هەر ئەمشەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.
هاوكات عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به‌رپرسیارێتی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامدرانی ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و ده‌ڵێت، "ھێزە ئەمنیەکان بە بەرپرسیار دەزانین تاوەکو دەستگیرکردنی تاوانباران."
د. غالب محەمەد ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانییه له‌په‌رله‌مانی عێراق‌و یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌زمانێكی توند ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت
تێبينيێك بنێرە: