قوباد تاڵه‌بانی ‌هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئیدانە دەکات

(0) / جهان


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا هیڕش کردنمە سەر غالب محەمەدی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵه‌بانی له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت".

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ غالب محەمەد، ئەندامی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی هێرشیكرایه‌سه‌ر و هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ چه‌قۆ برینداریكردووه‌.