هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و هەرێم پێشتر له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردنە سەر‌ غالب ئاگاداركرابوونەوە

(0) / جهان


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و هەرێم پێشتر له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردنە سەر‌ غالب ئاگاداركرابوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، "لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان(د.غالب محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا. ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی را و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە".

هاوپه‌یمانی هیوا ده‌ڵێت "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەرووداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن، هیوای سەلامەتی بۆ هاوڕێمان د.غالب دەخوازین.. ریسواییش بۆ ئەوانەی رەخنە و  رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرکوتکاریی تۆقاندوونی".