دووهەم پیشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
(0)
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕایگەیاند کە دوویه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئایاری 2021ی زاینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند كه دوویه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌پێی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران له 25 تاكو 29ی ئایاری 2021 ی زاینی له ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به خواستی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه ئێرانیه‌كان و هه‌روه‌ها بوار و هه‌ل و بایه‌خی بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمپانیا و كاڵا ئێرانیه‌كان دا و بانگهێشتی كۆمپانیا به‌ناوبانگ و باوه‌ڕپێكراوه ئێرانیه‌كانی كرد به‌شداری چالاكانه‌ی ئه‌م پێشانگایه بكه‌ن.
شوشته‌ری له كۆتایی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆمپانیای پێشانگا هه‌میشه‌ییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی باشوری ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، جێبه‌جێكاری ئه‌م پێشانگایه ده‌بێت و خوازیاران ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه‌دا، په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای ناوبراوه‌وه بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: