ئاماری تووشبوون به کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمی کرد

(0) / اجتماعی


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 78 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا هیچ تووشبووێک گیانی لەدەستنەداوە، هاوکات 99 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەریدەخات کە، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 252 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 78 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک دەستنیشان نەکراوە. هەروەها 99 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە کە زۆرترینیان لە دهۆک بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.

 

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 21 تووشبوو

سلێمانی: 22 تووشبوو

دهۆك: 35 تووشبوو

هاوکات 99 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 30 چاکبوونەوە

سلێمانی: 33 چاکبوونەوە

دهۆك: 36 چاکبوونەوە

ئاماری گشتی:

پشکنینەکان: 1179559 پشکنین

تووشبووان: 108717 تووشبوو

چاکبووان: 103431 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 1767 کەس

گیانلەدەستدان: 3519 کەس