بکەرانی هێرش کردنە سەر عێراق چاوەڕوانی وەڵامێکی تووند بن

(0) / جهان


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕاگەیەندراوی فەرمی نوجەبا دا هاتووە:بکەران و ئەوانەی کارئاسانیان بۆ  هێرش کردنە سەر پاسەوانانی سنوور کردووە چاوەڕوانی وەڵامێکی تووند و گونجاو بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بزووتنەوەی نوجەبا سەرەڕای بەتووندی ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکا بۆ بنکە سنوورییەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا، بکەران و ئەوانەی کارئاسانیان بۆ ئەو هێرشە کردووە ئاگادار کردەوە کە مقاومە وەڵامێکی تووند و گونجاوی بۆ ئەوان دەبێت.
مقاومەی ئیسلامی نوجەبا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی هێرشی ئاسمانی ئەمریکای بۆ سەر پاسەوانانی سنووریی عێراق ئیدانە و جەختی لەوە کردەوە که مقاومەی عێراق وەڵامی دەبێت بۆ ئەم جینایەتە.
لە بەیاننامەکەی نوجەبادا هاتووە: لەکاتێکدا کە وڵاتی ئازیزمان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا پەرە بە هەوڵەکانی خۆیان بۆ پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەدەن و جگە لە دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە، ژمارەی هێزەکانیان زیاد کردووە و سیستەمی دژە مووشەکیان لەناو شارەکان داناوە و دەستوەردان لە بابەتە سیاسی و ئەمنییەکان دەکەن.
مقاومەی ئیسلامی نوجەبا لە درێژەدا ڕایگەیاندووە: وێڕای ئیدانەکردنی جینایەتە نوێکەی داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە بەئامانج گرتنی ژمارەیەک لە موجاهیدانی حەشدی شەعبی، بەبیری دەهێنین ئەرکی ئەم سەربازانە، پاراستنی سنوورەکانی عێراقە لە دەستی ترۆریستە پەروەردە کراوەکانی ئەمریکا کە لەلایەن وەهابیەتەوە پشتیوانی داراییان لێدەکرێت.
نوجەبا لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا سەرەڕای جەخت کردنەوە لەوەی که جینایەتەکانی دووژمن، خۆڕاگری و ئیرادەی موجاهیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دەرکردنی داگیرکەران زیاد دەکات،ئاشکرای کرد: مقاومەی عێراق وەڵامێکی تووند و گونجاوی بۆ ئەم جینایەتە دەبێت و بکەران باجێکی قورس دەدەن. هەروەها لەکاتی تۆڵەسەندنەوە، چاوپۆشی ناکرێت لە هاوەڵان و ئەوانەی کارئاسانیان بۆ ئەو جینایەتە کردووە.