فوئاد حسێن سپاسی ئێرانی کرد

(0) / جهان


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

فوئاد حسێن سپاسی هەڵوێستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ هێرشە مووشەکییەکانی سەر عێراق، کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە هەواڵنێری فەرمی عێراق (واع)، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی دووهەمین سەردانە فەرمییەکەی خۆی بۆ تاران لەم مانگەدا، چاوی کەوتووە بە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی و محەمەد جەواد زەریف_ی هاوتای خۆی.

بەڕێزیان لە چاوپێکەکەی لەگەڵ شەمخانی جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنەکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان کردەوە و هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ زەریف سپاسی هەڵوێستی ئێرانی بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە سەر عێراق کرد.