سیاسەتمەدارێکی کورد: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاشکرا دزی لە خەڵکەکەی خۆی دەکات

(0) / جهان


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەدارێکی کوردی سەر بە نەوەی نوێ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کرد بەئاشکرا دزی لە خەڵکەکەی خۆی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەلمەعلومە، سەلاح داوود یەکێک لە سەرکردەکانی نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی تاوانبار کرد بە دزی ئاشکرا و بێ شەرمانە لە خەڵکەکەی خۆی.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد: پێنەدانی مووچە دواکەوتووەکانی فەرمانبەران لە ساڵی ۲۰۲۰_ەوە دزییەکی ئاشکرایە.

لەبەشێکی دیکە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: حکومەتی هەرێم تاوەکوو ئێستا مووچە دواکەوتووەکانی فەرمانبەرانی لە ساڵانی ۲۰۱۵ و ۲۰۱۶_ ەیشی نەداوە و بەناچاری کردوویە بە قەرز.