هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتی خۆی بەڕێوەناچێت

(0) / جهان


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی عێراق تاکوو ساڵی ۲۰۲۲ دوا دەکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سیایییەکان خۆی لە عێراق باسی لە ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تاوەکوو ساڵی ۲۰۲۲ کردووە.
ئەم تۆڕە هەواڵییە هۆکاری ئەو تەوەرەی گەڕاندووەتەوە بۆ چەند بابەتێکی وەکوو دۆخی ئابووری و فەراهەم نەبوونی
هەلومەرجەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ئەوەی کە هەندێ لە لایەنەسیاسییەکان نایانەوێت هەڵبژاردن لەوکاتەدا بەڕێوە بچێت.
ڕووسیا ئەلیەوم کاتی پێشنیارکراوی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە ۲۰۲۲ ڕاگەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە کە بڕیار بوو هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەی عێراق لە ڕێکەوتی ۶ی ژووییەی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بەڵام حکومەت دوایخست بۆ ۱۰ی ئۆکتەبەری داهاتوو.