دەروازەی سنووری سەیرانبەن بوو بە فەرمی
(0)
قایمەقامی شاری بانە ڕایگەیاند بە پێی ئەو لێکتێگەیشتنەوی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی ئێران واژۆ کراوە، دەروازەی سنووری سەیرانبەن کرایە دەروازەیەکی فەرمی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیسماعیل ڕۆستەم پوور بە هەواڵنێڕانی ڕاگەیاند کە لە ئێستاوە، دەروازەی سنووری سەیرانبەن دەروازەیەکی فەرمییە و ئاڵۆۆگۆڕی کاڵا لەم سنوورەوە وەک ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.
وتیشی لە ئێستادا بە هۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ڕی بە هاتوچووی گەشتیار لە سەیرانبەنەوە نادرێت، بەڵام کە دۆخەکە ئاسایی کرایەوە و ڕێکارەکان نەما، هاتوچووی خەڵک و گەشتیارانیش لەم دەروازەوە ئەنجام دەدرێت.
تێبينيێك بنێرە: