ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەیرانبەنەوە تا یەک میلیار دۆلار زیاد دەکرێت

(0) / اقتصادی


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند لە هەوڵی ئەوە دایین کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە سنووری سەیرانبەنەوە تا یەک میلیار دۆلار زیاد بکەن.

بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، بەهمەن موراد نیا پارێزگاری کوردستان لە ڕێوڕەسمی بە فەرمی کردنی دەروازەی سنووریی سەیرانبەن پێشوزی کرد لە ساڵح چەتو بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە لە هەوڵی ئەوە دان بەپتەو کردنەوەی ژێربیناکان ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەم دەروازە سنوورییە تا ئاستی یەک میلیار دۆلار بەرز بکەنەوە.

مۆراد نیا وتیشی پێوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان خەڵکی هەر دوو دێوی سنوور درێژەی بووە و دەیانهەوێ بازرگانی لەم سنوورە پەرە پێبدەن.

ئاماژەی بەوەش دا کە هێشتا ژێربیناکان و  بارودۆخی دەروازەی سنووری سەیرانبەن ناتەواوە و دەبێ هەوڵ بدەن کەم و کورتییەکان چارەسەر بکەن.

سالح چەتۆیش وتی کە ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی هاوپێوەند سەردانی سەیرانبەن دەکەن و دیدارێکی موراد نیا پارێزگای کوردستان ئەنجام دەدەن  و لە ئێستادا سەیرانبەن لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی ئێران بە فەرمی ناسێندراوە.

وتیشی لەم سەردانە کەموکۆڕییەکانی سنوورەکە دەستنیشان کراوە و ئەوەی پێویست بێت بۆ کرانەوەی ئەم دەروازە سنوورییە ئەنجام دەدرێت.

هیواشی خواست ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا ببێتە هۆی هاتوچووی گەشتیاران و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.