ساڵحی: لە ئەگەری بڕیاری ئاژانس دژی ئێران، کاردانەوەی گونجاومان دەبێت

(0) / جهان


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کردەوە: لەحاڵەتی دەرکردنی هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس دژی ئێران، کاردانەوەی گونجاومان دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەکبەر ساڵحی لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان وتی: ئەگەر ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە هەستانی ئێران بۆ ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلی لکێندراو هەر بڕیارێک دژی ئێران دەربکات، ئێران کاردانەوەیەکی گونجاوی دەبێت و لەم پەیوەندیەیشدا نامەیەکمان ناردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە لکێندراوی بەیاننامەی ڕێککەوتنی ڕێکخراوەکە لەگەڵ ئاژانس لەمەڕ ڕاگرتنی گرتنەبەری خوازیارانەی پرۆتۆکۆلی لکێندراو بەپێی یاسای هەنگاوی ستراتیژیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ڕایگەیاند: لکێندراوەکەی ئەم بەیاننامەیە نهێنیە، لەم پەیوەندیەیشدا ئاماژە بە هیچ مەرجێکی تایبەت نەکراوە و لەبەر ئەو زانیارییە وردانەی کە لەسەر پێڕستی دامەزراوەکان و کامێراکانی چاودێری لە ئەم لکێندراوە هاتووە و هەروەها لەبەر تێبینییە پاراستنییەکان و پێویست بوونی  شاراوەبوونی شوێنی دامەزراوە سەرەکییەکانی ئێران، ئەم لکێندراوە، بەنهێنی دەمێنێتەوە.