لەبارەی مەترسی تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بە بێ کورد هۆشداری ئەدرێت

(0) / جهان


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی مەترسی تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بە بێ كورد و ڕوودانی قەیرانی سیاسی هۆشداری دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دیار بەرواری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: تائێستاش گفتوگۆكان بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەردەوامن و دیارترین ناكۆكیەكان لەسەر رێكەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر پرۆژە یاساكە.

باسی لەوەشكردوە: ئەگەر هەر گۆڕانكاریەك لە مادەكانی تایبەت بە پشكی كوردستان بكرێت، ئەوا پێویستە لیژنەی دارایی حكومەتی عێراق و هەرێمیش ئاگادار بكاتەوە، ئەوەش لەپێناو رەزامەنیدان لەسەری.

ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە: ناكرێت هیچ رێكەوتنێك بەبێ‌ رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم تێپەڕێنرێت، بەپێچەوانەی ئەوەوە عێراق دەكەوێتە قەیرانێكی سیاسییەوە.